سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌وتی حیكمه ئاشكرای كرد، عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوو حكوومه‌تی نوێ پێشكه‌شی عێراق و په‌رله‌مان ده‌كات.
حه‌بیب ته‌رفی سه‌ركرده له ڕه‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ماڕ حه‌كیم له
لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، عه‌بدولمه‌هدی له ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوو ناوی وه‌زیره‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌یه‌وێ پێش كۆتایی واده دهستووریییهكه كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی حكوومه‌ت بكات.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی داهاتوو كار ده‌كات له‌سه‌ر كۆتایهێنان به ته‌نگژه سیاسییه‌كان و باشكردنی دۆخی ته‌ناهی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ته‌رفی گوتی، كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له حكوومه‌تی پێشوو بووه هۆی كاره‌سات، چونكه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته هه‌ڵوه‌شاوه‌كان كارمه‌نده‌كانیان برانه ناو وه‌زاره‌تی تر و بێ ئیش دانیشتن و به‌شی زۆریشیان له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه خانه‌نشین كران، نموونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كه به‌شێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ دوای نه‌مانی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گوازرانه‌ته‌وه.