بەهێزترین زریانی سەدە لە ئەمەریكا هەڵی كرد

:: AM:09:40:11/10/2018 ‌


ئەو زریانەی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریكا هەڵی كردووە، بە بەهێزترین زریان و رەشەبا لە 80 ساڵی رابردوو و سێیەم زریان لە مێژووی جیۆگرافی ئەمەریكا هەژمار دەكرێت.

سەرەتا زریانەكە ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی كەنارئاوییەكانی فلۆریدای گرتەوە و خێرایی ئەو بایەش سەرووی 250 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بوو.

بەرپرسانی ویلایەتی فلۆریدا لەبارەی بارانێكی بەهێز لەگەڵ ئەو زریانە هۆشداری دەدەن و پێشبینی دەكەن زیانی زۆری بەدواوە بێت.

تا ئێستە زریانەكە ژمارەیەكی زۆری خانوو و باڵەخانەی رووخاندووە و زیانی بە دار و ژینگە گەیاندووە.

هاوكات "بی بی سی" بڵاوی كردەوە، زریانەكە بووەتە هۆی پچڕانی كارەبا لەسەر 250 هەزار ماڵ. پێشتر داوا لە خەڵك كرابوو ئەگەر كەوتوونەتە رێڕەوی زریانەكە ماڵەكانیان جێبهێڵن و كاتێكیش زریانەكە گەیشتە ناوچەی ئاوەدانی داوا لە خەڵك كرا هیچ دەرفەتێكیان بۆ هەڵاتن نییە و وا باشە هەر لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

بەگوێرەی پێشبینی پسپۆڕانی كەشناسی هەر بە هۆی ئەو زریانە لە هەندێك ناوچە ئاوی دەریا تا سێ مەتر بەرز دەبێتەوە.



وشە - سلێمان تاشان