ئه‌مڕۆ مه‌ولوود چاویش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا گه‌یشته به‌غدا و یه‌كه‌م دیدارى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپێردراو به حكوومه‌تى نوێى عێراق ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌ولوود چاویش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غدا و له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن فاتح یه‌ڵدزى باڵوێزى توركیا له‌به‌غدا پێشوازى لێ كرا.
به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى "
بغداد الیوم" ى عێراقى، دواى سه‌ركردانه‌كه‌ى مه‌ولوود چاویش ئۆغڵو، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپێردراو به پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق كۆبووه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا عه‌بدولمه‌هدى باسى به‌هێزكردنى پێوه‌ندى دووقۆڵى و دۆسیه‌ى ئاوى له‌گه‌ڵ وه‌زیره توركه‌كه كردووه.
دوێنیش له توركیا محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا كۆ بووه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى حه‌لبووسى له راگه‌یانراوێكدا ئاشكراى كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر زیادكردنى بڕى به‌ردانى ئاو بۆ عێراق.
له هاوینى رابردوو عێراق رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌ى ئاو بووه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا بۆ گڵدانه‌وه‌ى ئاو بۆ به‌نداوى "ئه‌لیسو" به‌شێك زۆر له ئاوى عێراقى گرته‌وه، كه ئه‌م كاره‌ى توركیاش كاریگه‌رى نه‌رێنى به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌بوو.