له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى سه‌پاندنى به‌شێكى تر له سزاكان به‌سه‌ر ئێران، ئه‌م وڵاته پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بدزێته‌وه.
رۆژنامه‌ى
فاینه‌نشاڵ تایمزى به‌ریتانى، له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى سه‌پاندنى به‌شێكى تر‌ى سزاكان به‌سه‌ر ئێران، ئه‌م وڵاته هه‌وڵ ده‌دات بیر له‌و رێچارانه بكاته‌وه تا خۆى له سزاكان بدزێته‌وه و كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئابوورى ئه‌و نه‌بێت.
بڕیاره له چوارى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى ئه‌مساڵ به‌شێكى تر له سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنرێت، كه ئه‌مجاره‌یان كۆى سزاكان تایبه‌ت ده‌بێت به كه‌رتى وزه‌ى ئێران، بۆیه ئێران ده‌یه‌وێ خۆى له سزاكان به‌دوور بگرێت.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌شى یه‌كه‌مى سزاكانى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند كه تایبه‌ت بوو به كه‌رتى ئابوورى، رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ، "پێشبینى ده‌كرێت له قۆناغى دووه‌مى سزاكان ته‌واو سه‌رچاوه‌كانى ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى دراوى بیانى وشك بكات و شاده‌مارى ژیانى ئابوورى ئێران بوه‌ستێَ".
یه‌كێك له‌و رێیانه‌ى كه ئێران بیرى لێ كردووه‌ته‌وه و رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاشكراى كردووه، ئێران ته‌واوى گواستنه‌وه و فرۆشتنى نه‌وت به چه‌ند ناوه‌ندگیرێك ده‌دات، تا خۆیان وا ده‌ربخه‌ن كه سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئێران نین.
رێیه‌كى تر ئه‌وه‌یه ئێران له ساڵى 2012 بۆرسه‌یه‌كى داناوه، له‌كاتى سه‌پاندنى سزاكان ده‌یه‌وێ له‌ڕووى دارایى و دراوه‌وه له‌رێى ئه‌م بۆرسه‌یه‌وه ئامانجه‌كانى به‌دى بهێنێت.