ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا، جارێكى تر له‌سه‌ر دیارنه‌مانى رۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌كه هاته ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، توركیا له‌م رووداوه‌دا بێده‌نگ نابێت.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى
رۆیته‌رز، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له هه‌نگاریا، جارێكى تر باسى جه‌مال خاشوگچى رۆژنامه‌نووسى سعوودى كردووه، كه له ئیسته‌مبوڵ دیار نه‌ماوه و كونسوڵخانه‌ى سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ له ونبوونه‌كه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كرێ.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵى، "ئێمه له هه‌موو لایه‌نه‌كانى بابه‌ته‌كه ده‌كۆڵینه‌وه، ناكرێ له به‌رانبه‌ر بابه‌تێكى وه‌هادا بێده‌نگ بین، چونكه ئه‌مه دیارده‌یه‌كى باو نییه".
دواتر له لێدوانه‌كه‌ى، سه‌رۆكى توركیا گومان له گوته‌كانى كونسوڵخانه‌ى سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ ده‌كات و ده‌ڵى، "ئایا ده‌كرێت سیسته‌مى كامێرا له‌ناو كونسوڵخانه‌كه نه‌بێت كه رووداوه‌كه‌ى تێدا بووه".
رۆژى دووى ئۆكتۆبه‌ر جه‌مال خاشوگچى رۆژنامه‌نووسى سعوودى سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد له ئه‌سته‌نبوڵ، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى دیار نه‌ما.
پێشبینى ده‌كرێت یه‌كێك له لێكه‌وته‌كانى ئه‌م رووداوه، زیاتر گرژبوونى پێوه‌ندى نێوان توركیا و سعوودیه بێت، كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆى ناردنى هێزه‌كانى توركیا بۆ قه‌ته‌ر تێكچووه.
نزیكبوونه‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ و توركیا له چه‌ند مانگی رابردوو، وڵاتانى كه‌نداو و سعوودیه‌ى نیگه‌ران كردووه، چونكه ئه‌م وڵاتانه ساڵێك زیاتره ئابڵۆقه‌یان خستووه‌ته‌سه‌ر قه‌ته‌ڕ و سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته پچڕاندووه.
.