چۆن بە خەردەل چارەسەری دڵەكزێ دەكەیت

:: PM:03:20:11/10/2018 ‌
زۆر چارەسەری سروشتی هەیە بۆ رزگاربوون لە دڵەكزێ‌، بەڵام ئاسانترین و باوترین رێ بۆ چارەسەركردنی دڵەكزێ‌ بەكارهێنانی خەردەلە.

چۆن خەردەل چارەسەری دڵەكزێ‌ دەكات:
خەردەل تۆزێكە كە لە خۆراكی تفتەوە دەردەهێنرێت، ئەگەر خۆراكەكە تفت بێت ئەوا pH گەدە هاوسەنگ دەكات.

خەل پێكهاتەیەكی ئەفسوناوی تۆوی خەردەلە هیچ نییە جگە لە ترشێكی بێهێز، رۆڵی خەل ئەوەیە كە ترشێتی خۆراك هاوسەنگ دەكات و بەمشێوەیە رێ لە دڵەكزێ‌ دەگرێت. تۆوی خەردەل دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، كالیسیۆم، ئاسن، زینك، ترشی چەوری سیانی، هەموو ئەم پێكهاتە خۆراكیانە بەشدار دەبن لە كرداری هەرسدا.

خەل كە پێكهاتەیەكی سەرەكی تۆوی خەردەلە یارمەتی هاندانی بەرهەمهێنانی لیك دەدات. بۆ ئەوەی بڕێكی زیاتر خۆراك هەرس بكرێ، ڕێ لە گەڕانەوەی ترش دەگرێت، بۆ بۆری سورێنچك.

چۆن خەردەل بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەركردنی دڵەكزێ‌:
دەتوانیت بە چەندان شێوە خەردەل بەكاربهێنرێت بۆ چارەسەركردنی دڵەكزێ‌، پێویستە بەیەكێك لەم رێیانە بەكاربهێنرێت، بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا دڵەكزێ‌ چارەسەر بكات.

یەكەم: خەردەلی سادە یان خەردەلی سپی بەكاربهێنە، ئەگەر هەست بەدڵەكزێ‌ كرد هەوڵ بدە یەك كەوچك خەردەل بخۆیت، بەمشێوەیە ئازاری دڵەكزێ‌ كەم دەكاتەوە. هەروەها هەستی سووتاوی كەم دەكاتەوە لە سوورێنچك و گەدەدا تەنیا پێویستە لەم كاتەدا نیو كەوچكی چا خەردەل بخورێت.

دووەم: تێكەڵكردنی خەردەل لەگەڵ دۆ، ئەم كردارە زۆر بەسوودە بۆ چارەسەركردنی دڵەكزێ‌ چۆنیەتی ئامادەكردنی:
1: نزیكەی دوو یان سێ كەوچكی چا خەردەل لەگەڵ كەوچكێك دۆ تێكەڵ بكە.
2: یەك كەوچك زەنجەفیلی تازەی وردكراوی بۆ زیاد بكە،پاشان بیخۆرەوە بەمشێوەیە دڵەكزێ‌ چارەسەر دەكات.

سێیەم: خەردەل لەگەڵ هەنگوین، دوو كەوچك خەردەلی سروشتی لەگەڵ یەك كوپ ئاوی شیلەتێن تێكەڵ بكە و دواتر یەك كەوچك هەنگوینی بۆ زیاد بكە، پاشان بە باشی تێكەڵی بكە و بە بەردەوامی ئەم ئاوێتەیە بخۆرەوە.



وشە - ئاوات ئازاد