تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا كۆمه‌ڵێك ئیمۆجی زیاد كرد، ئه‌وه پێشان ده‌دات كه ئه‌و تۆڕه ده‌یه‌وێت خۆی پاك بكاته‌وه له ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و ئاماژه‌ی پێ داوه، تویته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی نه‌یه‌ته‌سه‌ر كه تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رسته، هه‌ستا به زیادكردنی كۆمه‌ڵه ئیمۆجییه‌ك كه تێیدا هه‌موو جۆره مرڤێكی تێدایه به ڕه‌نگی پێستی جیاواز.
تویته‌ر ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ته‌نیا له پێناو ئه‌وه زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رانی هه‌ست نه‌كه‌ن تۆڕه‌كه ره‌گه‌زپه‌رسته، چونكه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه چه‌ندان پۆست ده‌كران گوایه تویته‌ر ده‌نگۆی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بڵاو ده‌كاته‌وه.
تویته‌ر یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان له 21 ی ئاداری ساڵی 2006 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "جاك دۆرسی"، ئێسته یه‌كێكه له 10 پر به‌كارهێنه‌رترین تۆڕه كۆمه‌ڵیه‌تییه‌كان له دنیادا، كۆمپانیاكه دوو لقی جیاوازی هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كه‌ونه شاره‌كانی "سانفرانسیسكۆ و نیویۆرك" و ئێسته‌ش ئه‌م تۆڕه به‌شێوازێكی زۆر به‌ربڵاو به‌كار دێت له دنیادا.