له كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به ناتۆ به به‌شدارى 29 وڵاتى ئه‌ندام و 50 هه‌زار سه‌رباز، گه‌وره‌ترین مانۆڕى سه‌ربازى ئه‌نجام ده‌دات.
ئێسته هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى ئاماده‌كاریى ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى مانۆڕێكى سه‌ربازى ئه‌نجام بدات و خۆشى مانۆڕه‌كه به گه‌وره‌ترین داده‌نێت كه له‌م ساڵانه‌ى دواییدا ئه‌نجام درابێت.
مانۆڕه‌كه به به‌شداربوونى 29 ئه‌ندامى هاوپه‌یمانێتییه‌كه و وڵاتانى هاوبه‌ش ده‌بێت، مانۆڕه‌كه‌ش له 25ى ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات و له حه‌وتى مانگى داهاتوو كۆتایى دێت.
به پێى ئینفۆگرافیكێك كه له ئاژانسى ئه‌نادۆڵ بڵاو كراوه‌ته‌وه، 50 هه‌زار سه‌رباز و 150 فڕۆكه‌ى جه‌نگى و 60 كه‌شتى و 10 هه‌زار ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى به‌شدار ده‌بن.
مانۆڕه‌كه هێنده گه‌وره‌یه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، له‌وانه مانۆڕى هێزه ئاسمانییه‌كان له فینله‌ندا و سوید ده‌بێت، مانۆڕى هێزى وشكانى له نه‌رویج ده‌بێت و مانۆڕى ده‌ریاییش له باكورى زه‌ریاى ئه‌تڵه‌ستى و ده‌ریاى به‌لتیك ده‌بێت.
جیمس فۆگۆ ئه‌دمیرالى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى سه‌رپه‌رشتى ته‌واوى مانۆڕه‌كه ده‌كات.
هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئامانجى مانۆڕه‌كه مه‌شقكردن و ده‌رخستنى تواناى به‌رگرییه، كه‌چى چاودێران پێیان وایه ئه‌م مانۆڕه گه‌وره‌یه‌ى ناتۆ په‌یامێكى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ رووسیا.