مه‌ولوود چاویش ئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له به‌غدا راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له ئاوه‌دانكردنه‌وه پاڵپشتى عێراق ده‌بێت و ئاشكراى كرد كه توركیا كونسوڵخانه له مووسڵ و به‌سڕه ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌ولوود چاویش ئۆغڵو به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن فاتیح یه‌لدزى باڵوێزى توركیا له به‌غدا، پێشوازى لێ كرا.
دواتر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، زنجیره‌یه‌ك دیدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق ئه‌نجام دا و به‌ڵێنى دا به‌وه‌ی توركیا قه‌باره‌ی ئاوى دیجله و فوڕات بۆ ناو خاكى عێراق زیاد ده‌كات.
چاویش ئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى، "بۆ ئاوادانكردنه‌وه پشتیوانى عێراق ده‌بین و له شه‌ڕى دژ به تیرۆریش به پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شدار ده‌بین".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا راى گه‌یاند، توركیا بایه‌خ به نوێنه‌رایه‌تى خۆى له عێراق ده‌دات و بۆ ئه‌مه‌ش دوو كونسوڵخانه له مووسڵ و به‌سڕه ده‌كاته‌وه.
له باره‌ى دۆسیه‌ى ونبوونى رۆژنامه‌نووسه سعوودیه‌كه‌یش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا گوتى، "دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌نجامه‌كان بۆ دنیا ئاشكرا ده‌كه‌ین".