خۆڵبارینێكی مەترسیدار رووی لە دهۆك كرد

:: PM:04:57:11/10/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارینێكی لەناكاو و بەهێز رووی لە سنووری پارێزگای دهۆك كرد و مەودای بینین زۆر كەمی كردووە، فەرمانگەی كەشناسی دهۆكیش وریایی دەدات.

ئومێد مایی، بەڕێوەبەری وێستگەی كەشناسی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارینێكی بەهێز و مەترسیدار و لەناكاو شاری دهۆك و دەوروبەری گرتووەتەوە و مەودای بینین كەمترە لە 500 مەترە و كاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر مروڤ هەیە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان خویان لەو خۆڵبارینە بپارێزن و خۆڵبارینەكەیش لە سووریاوە هاتووە.

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە رەنگە خۆڵبارینەكە تا سبەی بەردەوام بێت و چاوەڕێی پێشبینییەكانی دواتر دەكەن بۆ ئەوەی بزانن چەند دەمێنێتەوە.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری
 
 















وشە - مه‌حموود ئیسماعیل