ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری عێراق به نووسراوێكى فه‌رمى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانی تر ده‌كه‌ن و به ناده‌ستوورى ده‌زانن.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار نووسراوێكیان نووسیوه و به فه‌رمى پێشكهیشى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی عێراقیان كردووه. له نووسراوه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مان سه‌ركردایه‌تى ئه‌و ئۆپراسیۆنانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه له به‌غدا و سه‌رجه‌م شاره‌كانى تر‌ى عێراق دروست كراون.
له ده‌قى نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، "به‌پێى ماده‌ى 61ى ده‌ستوورى عێراق كارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران چاودێریكردنى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ بڕگه‌یه‌كى ده‌ستوورى نییه باس له پێكهێنانى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و ئۆپراسیۆنانه بكات كه ئێسته هه‌ن و سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرین، په‌رله‌مانیش ده‌ست له هه‌ڵبژاردنى سه‌ركرده‌كانى نادات، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ئه‌م سه‌ركردایه‌تیانه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه به وه‌زاره‌تى ناوخۆ بدرێت".
له نووسراوى په‌رله‌مانتاره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، ئێسته شه‌ڕى داعش نه‌ماوه و پێویست به بوونى ئه‌و سه‌ركردایه‌تیانه ناكات.
له به‌غداى پایته‌خت و سه‌رجه‌م شاره‌كانى تر هێزێك به‌ناوى "سه‌ركردایه‌تى ئۆپراسیۆنه‌كان" بوونیان هه‌یه و سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقن.