خۆڵبارینێكی چڕ چەند شارێكی هەرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە

:: PM:05:25:11/10/2018 ‌

ئەمڕۆ لە خاكی سووریاوە شەپۆڵێك خۆڵبارین رووی لە ناوچەكانی نزیك لە سنووری سووریا لە هەرێمی كوردستان و عێراق كرد و بەو هۆیەوە مەودای بینین زۆر كەمی كردووە و مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتییان بەتایبەتی ئەوانەی هەستیاری و تەنگە نەفەسیان هەیە دروست بووە. 

لە هەرێمی كوردستان خۆڵبارین دهۆك و هەولێر و كەركووك و لە عێراقیش پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا و سەڵاحەدین 

ئەمڕۆ پێنجشەم ئومێد مایی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، خۆڵبارینێكی بەهێز و مەترسیدار و لەناكاو شاری دهۆك و دەوروبەری گرتووەتەوە و مەودای بینین كەمترە لە 500 مەترە و كاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر مروڤ هەیە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان خویان لەو خۆڵبارینە بپارێزن و خۆڵبارینەكەیش لە سووریاوە هاتووە.

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە رەنگە خۆڵبارینەكە تا سبەی بەردەوام بێت و چاوەڕێی پێشبینییەكانی دواتر دەكەن بۆ ئەوەی بزانن چەند دەمێنێتەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل