كۆمپانیای BMW ی ئه‌ڵمانی له نوێترین كاری‌دا یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن دیزاینێكه كه تووشی شۆكت ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می BMW ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی BMW به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی ئاشكرا كرد كه ئه‌وه‌یش ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ته له جۆری "6-Series" كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له رووی هێز و خێرایی و پته‌وییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی ناوازه دروست كراوه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی به‌هێز كه 4.4 لیتره، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه له‌م ئۆتۆمبێله‌دا هێزی 446 ئه‌سپیان داناوه كه ئه‌مه‌یش به یه‌كجاری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌هێز كردووه و وایكردووه به یه‌كێك له ئۆتۆمبێله ناوازه‌كان بێت.
BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.