پێگه‌ی هونه‌ریی "
فه‌رفیش" راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیاری ناوه‌ندی عه‌ره‌بی كاتێ پیر بوون و تووشی نه‌خۆشی بوون، ره‌تیان كردووه‌ته‌وه نه ده‌وڵه‌ت و نه ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان هاوكارییان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانیان. "وشه" به‌شێك له راپۆرته‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌وانه‌ی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ریان، دواتریان هونه‌رمه‌ند فاڕووق فیشاوی "سینه‌ماكاری عه‌ره‌بی و میسری" بوو كه به‌مدوایییه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو. له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی داوه كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ویستوویانه ته‌واوی تێچووی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، "سوپاس بۆ خوا من ئه‌وه‌نده‌م هه‌یه بتوانم چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی خۆم بكه‌م، با ده‌وڵه‌ت ئاوڕ له خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار بداته‌وه".
كاتێ هونه‌رمه‌ند روشدی ئه‌بازه تووشی نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار بوو و به‌ره‌و مردن هه‌نگاوی ده‌نا، براكه‌ی هونه‌رمه‌ند فكری ئه‌بازه بردوویه‌تیه نه‌خۆشخانه‌ی عه‌جووزه له قاهیره و له‌وێ چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه، كاتێك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به دۆخه‌كه‌ی زانیوه، ویستوویه‌تی ته‌واوی تێچووی چاره‌سه‌رییه‌كانی ئه‌بازه له ئه‌ستۆ بگرێ، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كردبووه‌وه. دواتر چه‌كێكی بانكیی دابووه ده‌ستی براكه‌ی تا ته‌واوی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه پێ پڕ بكاته‌وه.
نوور شه‌ریف كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر دیاری دنیای سینه‌مای عه‌ره‌بی بوو، كاتێك تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو و دواتریش هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد. له كاتی نه‌خۆشییه‌كه‌یدا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ویستوویانه ته‌واوی تێچووی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرن، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كردبووه‌وه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی رووی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد و ته‌واوی تێچووی چاره‌سه‌رییه‌كانی خسته سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی.
به‌مدوایییه كاتێ خاتوونه هونه‌رمه‌ند نادیه لوتفی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر دیاری سینه‌مای عه‌ره‌بییه، تووشی نه‌خۆشی بوو و ده‌بوو ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و سه‌ندیكای ئه‌كته‌رانی میسر، ویستوویانه ته‌واوی تێچووی چاره‌سه‌رییه‌كانی له ئه‌ستۆ بگرن، به‌ڵام نادیه لوتفی ره‌تی كرده‌وه و خۆی تێچووه‌كانی له ئه‌ستۆ گرت.
محه‌مه‌د كه‌مال شناوی كه ده‌كاته كوڕه گه‌وره‌ی كه‌مال شناویی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای عه‌ره‌بی و میسری، رای گه‌یاندووه كاتێك باوكی به‌هۆی نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ره‌وه پێویستیی به چاره‌سه‌ر بووه و نه‌خۆش بووه، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ویستوویانه خۆیان چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرن، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ستی به سووكایه‌تیی كردووه و بۆیه پێی گوتوون، ∀دۆخی بژێویم باشه و ئه‌وه‌نده‌م هه‌یه بتوانم چاره‌سه‌ری خۆم بكه‌م، بۆیه پێویستیم به هاوكاری نییه∀.
پێشتر ∀وشه∀ راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌وه بڵاو كردبووه‌وه كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كه‌س نه‌بووه ئاوڕیان لێ بداته‌وه و دواتریش به‌هۆی هه‌مان نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایییان كردووه، نموونه‌یان هونه‌رمه‌ند یوونس شه‌له‌بی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری بواری كۆمیدیای سینه‌مای میسری بوو، كاتێ نه‌خۆش كه‌وت و نه‌یده‌توانی به‌هۆی كه‌مده‌رامه‌تییه‌وه چاره‌سه‌ری خۆی بكات، ته‌نانه‌ت نه سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و نه ده‌وڵه‌تیش ئاوڕیان لێ نه‌دایه‌وه، بۆیه به‌هۆی هه‌مان نه‌خۆشیی كۆچی دوایی كرد.