خه‌یار یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه ڕۆژانه به‌كاریان ده‌هێنین چ به سه‌وزی بخورێت یان به‌شێوه‌ی ترشیات یان به شێوه‌ی سوێركراو.
خه‌یار ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی تێدایه، بۆیه به‌خێرایی خراپ ده‌بێت و تێكده‌چێت، بۆیه له خواره‌وه به شێوه‌یه‌كی جیاواز و ئاسان فێری سوێركردنی خه‌یارمان بۆتان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سوێركردنی خه‌یاری مه‌حشی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن خێزانه‌كانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ستایلی جیاوازه و هه‌ندێك هونه‌ری تێدا به كار هاتووه، خه‌یاره‌كه به ساده‌یی پێشكه‌ش ناكرێت، به‌و هۆیه‌وه كه‌ره‌وز و سیری تێدا له ناوه‌ڕاستی خه‌یاره‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش شێوه‌یه‌كی خۆشتر و به‌تامتر و به‌له‌زه‌تتر به خه‌یاره سوێرییه‌كه ده‌به‌خشێت.
خه‌یار یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه كه‌مترین كالۆریی تێدایه، 100 گرامی خه‌یار 15 كالۆریی تێدایه، ھیچ ڕۆن و كۆلیستڕۆڵێكی تێدا نییه، توێكڵی خه‌یار به سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ڕیشاڵه ڕووهكییهكانه، سوودی بۆ قه‌بزی ھه‌یه و له شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ده‌تپارێزێت، به له‌ناوبردنی ئه‌و ژھهرانهی له كۆئه‌ندامی ھه‌رسدا هه‌ن.