سه‌رچاوه‌كانی كه‌شناسی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له سبه‌ی چوارشه‌مه‌وه شه‌پۆلێكی تری بارانبارین شاره‌كانی باشووری كوردستان ده‌گرێته‌وه و تا سێ ڕۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت، له ناوچه جیا جیاكان باران به بڕی جیا جیا ده‌بارێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌م 24ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر شه‌پۆلێكی تری بارانبارین ڕوو له شاره‌كانی باشووری كوردستان ده‌كات، ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێ واته چوارشه‌م و پێنجشه‌م و هه‌ینی.
ئاماژه‌ی دا، پێشبینی ده‌كه‌ین كه بارانبارینی زۆر و چڕی لێ بكه‌وێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما زۆر نزم ده‌بنه‌وه، بۆ ڕۆژی شه‌مووی هه‌فته‌ی داهاتوویش شه‌پۆله‌كه كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نامێنێت.
سالار حاجی عه‌لی شاره‌زای كه‌شناسی بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، شه‌پۆله‌كه‌ی سبه‌ی ئاسمان له خۆره‌تاوه‌وه بۆ هه‌وری باراناوی ده‌گۆڕێت، تا كۆتایی هاتنی شه‌پۆله‌كه هه‌رێمی كوردستان له ژێر بارانێكی چڕ و بای به‌هێز ده‌بێت.
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و شه‌پۆله له ئه‌نجامی هه‌ردوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سووره‌وه‌یه كه هه‌ڵده‌كاته سه‌ر عێراق و باشووری كوردستان، بۆیه نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌م دوو ده‌ریایه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بارانی به‌لێزمه و چڕی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێ خێرایی با بگاته سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
ئه‌و شاره‌زایه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ری زۆره لافاو له شار و ناوچه نزمه‌كان دروست ببێ، بۆیه گرنگه ئاماده‌كاری بۆ بكرێت، پله‌كانی گه‌رماش زۆر نزم ده‌بنه‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار.