وێڕای ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 پڕاوپڕه له چالاكیی هونه‌ری و كاره هونه‌رییه‌كان، هاوكات بێبه‌ش نه‌بووه له كاره‌سات و رووداوی ناخۆش كه به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی دنیای عه‌ره‌بیدا هاتوون. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كورته راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر رووداوه‌كان. سایتی "وشه"یش به‌شێكی بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌مساڵه‌دا بوو كه ئه‌لیسای گۆرانیبێژی لبنانی دوای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو، به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه رووبه‌ڕووی بووه و هه‌وادارانی دڵنیا كرد كه به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌گرێت و بۆ ساڵی داهاتوو له ئاهه‌نگێكدا گۆرانیی خۆشی و چاكبوونه‌وه‌یان بۆ ده‌ڵێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لیسا تووبوونی به شێرپه‌نجه ئاشكرا بكات، میریام فارسی گۆرانیبێژیش به‌هه‌مانشێوه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان ئاهه‌نگی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، ئێته‌یش ئه‌و خاتوونه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ و گه‌شبینیی پێوه دیاره كه به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
دوای ئه‌وه‌ی خاتوونه گۆرانیبێژی میسری شیرین عه‌بدولوه‌هاب له‌مساڵه‌دا بڕیاری هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حیسام حه‌بیب دا، تووشی زۆر كێشه بوون، به‌تایبه‌تی پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر له‌باره‌ی خۆشهویستییهكهیاندا كرابوو. به‌دوایدا باوكی شیرین كۆچی دوایی ده‌كات و بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و خاتوونه له ناوه‌نده‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
پێگه‌كه ئاماژه به رووداوه خهمگینییهكهی ئه‌نغامی گۆرانیبێژی میسری ده‌كات كه له‌مساڵه‌دا به‌هۆی رووداوێكی پڕ له مه‌ترسی و ناخۆش، خوشكێكی ئه‌نغام به‌ناوی "غنوه سلێمان" گیانی تێدا له ده‌ست دا.