شێلم یەکێکە لە خۆراکە زستانانەی کە سوودێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەبەر ئەوە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە گرینگی بدەین بە خواردنی شێلم چونکە ئەم سوودانەی هەیە بۆ تەندروستی:
یەکەم - شێلم بەدوورت دەگرێت لە نەخۆشییەکانی کۆڵۆن و ڕێکە.
دووەم - خواردنی شێلم بەرزی پەستان دادەبەزێنێت.
سێیەم - شێلم کاریگەری دروست دەکات لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆزشی شێرپەنجە.
چوارەم -یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
پێنجەم - کرداری هەرس ئاسان دەکات و دژی قەبزییە.
شەشەم - ئاستی شەکر رێکدەخاتەوە لە خوێندا.