كچه ملیۆنێرێكی گه‌نجی به‌ریتانی، بڕیاری داوه زیاتر له 67 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بدات به‌و پیاوه‌ی ده‌بێته هاوڕێیه‌كی نزیك و خۆشه‌ویستی، به‌مه‌ش ده‌یه‌وێ خۆشه‌ویستی به سامانه‌كه‌ی بكڕێت.
"جین پارك" كچێكی 23 ساڵی به‌ریتانییه، له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا براوه‌ی خه‌ڵاتی "یۆرۆملیۆنێر" بووه كه بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك و 126 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، له‌و كاته‌وه ده‌یان ماڵ و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های كڕیوه و جوانكاری بۆ ته‌واوی جه‌سته‌ی كردووه، ئێسته ده‌یه‌وێت به‌و پاره‌یه خۆشه‌ویستی بكڕێت.
به مه‌به‌ستی كڕینی خۆشه‌ویستی، جین بڕیاری داوه 67 هه‌زار و 618 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌و كه‌سه بدات كه ده‌بێته خۆشه‌ویستی و هه‌ر كاتێك پێی خۆش بوو دێته لای، گوێ بۆ قسه‌كانی ده‌گرێت و نان و شه‌رابیشی له‌گه‌ڵ ده‌خوات.
بڕیاریشی داوه له ئێسته‌وه به‌ربژێره‌كان وه‌ربگرێت و ساڵی داهاتوو چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی باشترینیان هه‌ڵبژێرێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جین كچێكی باش و جوانه، هاوڕێی هه‌یه و پاره‌ی هه‌یه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات، بۆیه ده‌یه‌وێ له‌م ڕێیه‌وه كه‌سێك بدۆزێته‌وه كه بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵی بێت و هه‌ركات ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست بوو، ئه‌و كه‌سه یارمه‌تی بدات.
شایانی باسه جێن پێشتر خۆشه‌ویستی سام كاهلان بوو، ئه‌و گه‌نجه‌ی توانیبووی بچێته قۆناغی كۆتایی به‌رنامه‌ی ئێكس فاكته‌ر له 2016، به‌ڵام له‌و كاته‌وه لێی جیا بووه‌ته‌وه چونكه ناپاكیی به‌رانبه‌ر كردبوو.