رۆناڵدۆ لە پشت گێڕانەوەی پەناڵتییەكەی هیگواین بووە

:: PM:01:25:12/11/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی رۆلی سەرەكی هەبوو لە گێرانەوەی پەناڵتییەكەی گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەرجەنتینی لە یارییەكەی شەوی رابردووی نێوان میلان و یۆڤێنتۆس.

شەوی رابردوو یانەی یۆڤێنتۆس لە گەڕی 12ی خولی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا لەنێو یاریگەی سان سیرۆ بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی میلانی بردەوە.

لە یارییەكەدا كاتێك یانەی یۆڤێنتۆس بە گۆڵێك لە پێشەوە بوو لە خولەكی 39 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی میلان هەژمار كردبوو.

پێش ئەوەی هیگواین لێدانە سزاكە جێبەجێ بكات، رۆناڵدۆ چوبووە لای چیزینی گۆڵپارێزی پۆڵەندی و پێی گوتبوو كە هیگواین تۆپەكە بۆ كامە لای گۆڵ لێ دەدات، بەمەش گۆڵپارێزەكەی یانەی یۆڤێنتۆس توانیبووی بەسەركەوتوویی تۆپەكە بگەڕێنێتەوە و گۆڵی تیپەكەی بە خاوێنی رابگرێت.

دواتر لە خولەكانی كۆتایی و بە دروستیش لە خولەكی 81 رۆناڵدۆ توانیبووی یانەی یۆڤێنتۆس بكاتە بە خاوەنی گۆڵێكی تریش و یارییەكە بە 2 گۆڵی خاوێن ببەنەوە.

رۆناڵدۆ ئەمە هەشتەمین گۆڵی بوو لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس لە كۆی 12 یاریی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ دروستكردنی 6 گۆڵی تر بۆ هاوڕێكانی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م