ئه‌مڕۆ 12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سامسۆنگ له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی مۆبایله شاشه چه‌ماوه‌كه‌ی دیاری كردووه و له‌گه‌ڵیدا نرخیشی بۆ داناوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ 12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سامسۆنگ له ڕاگه‌یاندراوێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی كۆریای باشوور "Yonhap" ئه‌وه‌ی گوتووه كه مانگی ئاداری ساڵی 2019 مۆبایله شاشه چه‌ماوه‌كه‌ی ده‌خاته بازاڕه‌وه كه ناوی ناوه "Galaxy F".
سامسۆنگ ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5Gیشی بۆ زیاد ده‌كرێت كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌به‌خشێت به كاركردنی مۆبایله‌كه به ئینته‌رنێت، جگه له‌وه‌یش مۆبایله‌كه به نرخی هه‌زار و 770 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشرێت له دنیادا، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ جوانی و به‌هێزی مۆبایله‌كه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.