كۆمپانیای چینی ڤیڤۆ دوێنێ 11 تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، به‌هێزترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی دیزاینێكی زۆر ناوازه و هێزێكی یه‌كجار زۆره.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تییدا باسی له نویترین به‌رهه‌می ڤیڤۆ كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ دوێنێ لە 11 تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "X21s" ه‌وه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی دیزاینێكی زۆر ناوازه و هیزێكی یه‌كجار زۆره.
ڤیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.41 ئینجه و به‌سیسته‌می شاشه‌ی FULL HD كارده‌كات كه ئه‌مه‌یش زاتر جوانی به مۆبایله‌كه به‌خشیووه، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی بۆ 128 گێگابایت زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه 2.8 گێگاهێرتزه.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.