بەم نیشانانە بزانە دەبێت سیستەمی خۆراکییەکەت بگۆڕیت

:: PM:09:41:12/11/2018 ‌
کاتێک ساردەمەنییەکی زۆر دەخۆیت و دەستبەجێ تووشی سک ئێشە دەبیت، ئەمە نیشانەیەکی دیارە کە دەری دەخات ئەوەی دەیخۆیت کاریگەری هەیە لەسەر جەستەت.

بەڵام زۆرجار نیشانەکان بەو شێوەیەيش دیارنین و پێویستە خۆمان فێربکەین لێیان تێ بگەین تا زیاتر بتوانین سیستەمی خۆراکییەکەمان باشتر بکەین و بیگۆڕین تا بە تەندروستی بمێنینەوە.

بەم نیشانانەی خوارەوە بزانە کە لەوانەیە پێویست بێت سیستەمی خۆراکییەکەت بگۆڕیت:

یەکەم: کاتێک خەوت لێ ناکەوێت.
چەند جۆرێکی دیاریکراوی وزەبەخش، نەستەلە، ئەو دەرمانەنەی بۆ بۆنی دەم خۆشکردن بەکاردێن و تەنانەت ئەو قاوانەی واداندراون کافاینیان تێ دانەبێت هەروەها چاش هەندێک مادەی کافاینیان تێدایە، کافاینیش وەک زانراوە کێشە بۆ خەولێکەوتن دروست دەکات کاتێک شەوان بخورێتەوە، بۆیە گەر زانیت خەوت باش لێ ناکەوێت، زیاتر ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانە ببە کە ئێواران و شەوان دەیخۆیت.

دووەم: وشکبوونی پێست.
پێست پێویستی بە ئاستێکی دیاریکراو لە ئاوە تا بتوانێت بە تەندروستی و شێداری بمێنێتەوە، بۆیە کاتێک پێستت وشکببووەوە دڵنیابەرەوە لەوەی ڕێژەیەکی پێویست لە ئاو بخۆیت.

سێیەم: هەمیشە ماندوویت.
کاتێک زیاتر خواردنی خێرا، پڕچەوری و لە پاکەت و قوتوونراو دەخۆیت، بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدرات و شەکر تێیاندا وات لێ دەکەن لە پاش ماوەیک لە خواردنیان ئاستی شەکری خوێنەکەت دابەزێنن و هەست بە مادوویەتی بکەیت، بۆیە کاتێک هەستت بە ماندوویەتی کرد دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو جۆرە خۆراکانە کەم بکەیتەوە.

چوارەم: زوو زوو پێویستتە بچیت بۆ میزکردن.
کاتێک شەکر لە خوێندتدا زۆر بێت زیاتر دەچیت بۆ میزکردن، بۆیە هەوڵبدە سیستەمی خۆراکییەکەت بەجۆرێک بگۆڕیت کەمتر ئەو خواردنانە بخۆیت کە شەکریان تێدایە.

پێنجەم: بۆنی ناخۆشی دەم.
دەکرێت بۆنی ناخۆشی دەمت بە هۆکاری کەمی مادەی کاربۆهیدرات بێت لە جەستەتدا.

شەشەم: کاتێک بیرکردنەوەکانت ناڕوونن.
کاتێك زانیت ناتوانیت بەباشی تەرکیز بکەیت و وشەکانت بیر بکەوێتەوە بە ئاستێکی زۆر، ئەوا هەوڵبدە زیاتر ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزا و دژەئۆکسانەکان، و دووریش بکەوە لەو خۆراکانەی شەکریان تێدایە.

حەوتەم: سەرئێشە.
هۆکاری باوی سەرئێشە ئەو خۆراکانەیە کە دەیخۆیت، بەڵام هەرکەسە و بەجۆرێکی دیاریکراو کاردانەوەی بۆ خۆراکەکان هەیە، واتا لەوانەیە بۆ تۆ جۆرە خۆراکێک ببنە هۆی سەرئێشە بەڵام بۆ کەسێکی تر  وانەبێت، بەڵام بەگشتی ئەم خۆراکانە پێوەستکراون بە سەرئێشەوە، پەنیری کۆن بوو، شەرابی سوور، نەستەلە، ساردەمەنی، میوەی وشککراوە و کەرەی پینەت.


وشە/ محەمەد شابان



وشە - سه‌رخێڵ هاشم