ڕۆژی پێنجشەم بەفر لە کوردستان دەبارێت

:: AM:09:15:13/11/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، هۆشداری لە لێزمەباران دەدات و ئاشكرای دەكات، بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، ئەگەری بەفربارین لەناو شاخاوییەكانی هەولێر و سلێمانی دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی تشرینی دووەم، بەگوێرەی راگەیانراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بۆ "وشە" هاتووە، تێیدا هاتووە لە ئێوارەی رۆژی 14ی ئەم مانگە، نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، كار دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و رۆژی دواتریش دەبێتە هۆی لێزمەباران لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر.

كەشناسی ئاشكرای كردووە، بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە لە كەشوهەوا، پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكات و ئەگەری بەفربارینیش لەناو شاخاوییەكان هەیە.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكە ئاماژە دراوە، بۆ ڕۆژی هەینی كاریگەری ئەو شەپۆلە كەم دەبێتەوە و بەشێوە پچڕ پچڕ و چالاكی ئەو شەپۆلە لە ڕۆژی دووشەم دووبارە كاریگەرییەكەی دەست پێ‌ دەكاتەوە.

هەرێمی كورسدتان كاریگەرە بە بارستە هەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵانە نزیكەی هەزار ملیم باران دەبارێ و لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك جار ناو شارەكانیش دەگرێتەوە.





وشە - رامیار جەواد