خورما یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان کە تەندروستی جەستەت بەتەواوەتی باشتر دەکات ئەمەیش بەهۆی ئەوەی کە خورما ڕێژەیەکی زۆر مادە ڕیشاڵییەکان و مادە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکان لەخۆدەگرێت کە وادەکات خواردنی دوو خورما لە رۆژێکدا ئەم سوودانەی هەبێت:
یەکەم - لە نەخۆشی دەتپارێزێت و بەرگری جەستە دژی نەخۆشی بەهێز دەکات.
دووەم - بینایی چاوت بەهێز دەکات.
سێیەم - وزەت زیاد دەبێت و ماندوویەتیت نامێنێت.
چوارەم - کرداری هەرس چالاک تر دەبێت و قەبزی ناهێڵێت.
پێنجەم - پێشک و یادگە بەهێز دەکات.
شەشەم - خورما دژی نەخۆشی شێرپەنجە و شەکرەیە.
حەوتەم - خروما پەستانی خوێن هاوسەن دەکات.
هەشتەم - ئاستی کۆلسترۆڵ دادەبەزێنێت و بەسوودە بۆ کەم کردنەوەی کێش.