دایك و باوكان هه‌رگیز نابێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆكه و هه‌ڵامه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه بده‌ن به منداڵه خوار ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانه‌كانیان كه له ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت، بزانه هۆكاره‌كه‌ی چییه؟.
زۆربه‌ی
منداڵان هه‌موو ساڵێك زیاتر شه‌ش بۆ هه‌شت جار تووشی هه‌ڵامه‌ت ده‌بن، به‌ڵام گه‌ر منداڵه تووشبووه‌كه ته‌مه‌نی له شه‌ش ساڵ كه‌متره، ئه‌وا دایك و باوكان نابێت ئه‌و ده‌رمانانه‌یان پێ بده‌ن كه له ده‌رمانخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك ده‌تواندرێت وه‌ربگیرێت بۆ نه‌هێشتنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه وه‌كوو لووت گیران.
له بڵاكراوهیهكی جۆرناڵێكی پزیشكی به‌ناوی "بی ئێم جه‌ی" كه تێیدا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وانه كرابوو كه پێوه‌ندیدارن به نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت و تیایاندا دووپات كرابوویه‌وه له لابردنی لووت گیران، ئاو له لووت هاتن و پژمه، گه‌یشتبوونه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له ده‌رمانخانه‌كاندا به‌رده‌سته پێناچێت یارمه‌تی نه‌خۆشییه‌كه‌یان بدات و ده‌شكرێت زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت.
نووسه‌رانی بڵاوكراوه‌كه ڕایان گه‌یاندووه، "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه ئه‌م چاره‌سه‌رانه بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ بتوانن نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه لابه‌ر و بگره ئه‌م ده‌رمانانه ده‌توان ببنه هۆی كاریگه‌ری جۆراوجۆری وه‌ك سه‌رگێژخواردن و تێكدانی كرداره‌كانی گه‌ده و ڕێخۆڵه و هه‌روه‌ها زیانی ڕژدی تر بۆ سه‌ر ته‌ندروستی."
كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ده‌رمانی كۆكه و هه‌ڵامه‌ت بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ زیاتره وه‌ك له‌و سوودانه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌یان بێت، به‌ڵكو دایك و باوكان ده‌توان له‌جیاتی ده‌رمان چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كانی وه‌ك پشوودان، زیادكردنی پێدانی شله‌مه‌نی به منداڵ، خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شله‌مه‌نیانه‌ی كافاینیان تێدا نییه جێبه‌جێ بكه‌ن.
وشه/ محه‌مه‌د شابان