سه‌رچاوه‌كانی "وشه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی تشرینی دووه‌می 2018، دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی كۆن كه ئێسته ده‌بێت به شوێنه‌وار، له سنووری شارۆكه‌ی شاره‌بانی رۆژهه‌ڵاتی دیاله راگه‌یاند.
عه‌دنان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌بان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد كه له سنووری شارۆكه‌ی شاره‌بان گرتووخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دێرین دۆزراوه‌ته‌وه. به‌گوته‌ی ئه‌و "پاش لادان و ده‌ركه‌وتنی به‌ردی گه‌وره به‌هۆی لافاوه‌وه".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه "راسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری دیاله ئاگادار كراوه‌ته‌وه له‌و حاڵه‌ته و به‌پێی گوته‌ی پسپۆڕانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ئه‌و گرتووخانه‌یه بۆ هه‌زار و 500 ساڵ پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه".
پێوه‌ست به‌و شوێنه‌واره نوێیه، فه‌یسه‌ڵ عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری دیاله بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، مێژووی گرتووخانه‌كه زۆر كۆنه و بۆ زیاتر هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هۆی بنیاتنانی ده‌قاوده‌ق له‌و كاته‌دا دیار نییه، بۆیه ده‌ست ده‌كه‌ین به كنه و پشكنین تا ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی بناسینه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ئاوات عه‌لی شوێنه‌وارناس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، زۆرترین سه‌رچاوه و باسه مێژووییه‌كان بۆ بوونی شوێنه‌وار له سنووری شاره‌بان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی قارس كه دواتر له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی ناوچه‌كه و تورك جه‌نگاون.
زیاتر گوتی "بان ناوی ژنێكی هاوژینی ئیمپراتۆری سه‌فه‌وییه‌كان بووه و مانگی هه‌نگوینی له‌و ناوچه‌یه به‌سه‌ر بردووه، بۆیه ناو نراوه مانگی بان، به‌ڵام مانگه‌كه له عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه شه‌هری بان دواتر عه‌ره‌ب به شه‌هره‌بان ناوی بردووه و كوردیش شاره‌بان".
له پاش زنجیره چیای حه‌مرین شارۆكه‌ی شاره‌بان دێت، ناوچه‌كه به كوردستانی ئه‌ژمار ده‌كرێ، رێژه‌ی كورد له پێش هاتنی به‌عس تا سه‌ره‌تای 19970 هێنده‌ی رێژه‌ی عه‌ره‌ب بووه تێیدا، به‌تایبه‌ت هۆزه‌كانی ده‌لۆ و زه‌ند و قهرلۆس و هه‌واسی له كوردانی فه‌یلی پێشتر له ناوچه‌كه‌دا بوونه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی