به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى گرتنى دوو تۆمه‌تبارى ڕاگه‌یاند كه هه‌ستابوون به ساخته‌كردنى تۆمارى زار و موڵكى هاووڵاتییان.
ئه‌مشه‌و 18ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار به‌هاوئاهه‌نگى به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، دوو تۆمه‌تباریان گرتووه كه هه‌ستابوون به ساخته‌كردنی تۆماری زه‌وی و زار و فرۆشتنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه به هاووڵاتییان .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وت له‌سه دوو تۆمه‌تبار كه هه‌ستاون به ساخته‌كردنی تۆماری زه‌وی و زار و فرۆشتنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه به هاووڵاتییان له سنووری گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار له‌شاری سلێمانی ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا ئه‌مشه‌و هه‌ردوو تۆمه‌تبار بگیرێن.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ئێسته هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران (ع، ر، ح دانیشتوی شاری كه‌ركووك و ك، ع، ش دانیشتووی شاری هه‌ولێر ) به فه‌رمانی دادوه‌ر و به پێی ماده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.