عومره‌كارێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده كه له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆزى سه‌ر به سعودیا گیانی له ده‌ستداو له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆیشی له‌و شاره به خاك سپێردراوه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبەر، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێم بە "وشه"ى ڕاگەیاند، "خالید ئەکرەم محەمەد خەڵکی ناوچەی خانەقین لە شاری مەککەی پیرۆز بەھۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە گیانی لە دەستداوە، ئەو هاووڵاتییە لەدایکبووی ساڵی1973 یە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف زیاتر گوتى، "ئەو هاووڵاتییە لەسەر ڕاسپارەدەی کەس و کاری کە ھاوسەفەری عومره‌كاره‌كه بوون لە گۆڕستانی شەرائیع لە شاری مەککەى پیرۆز بە خاک سپێردرا".
ساڵانە لە میانەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەج و عومرە، ژمارەیەک لە حاجییانی وڵاتانی جیا جیاى دنیا و کوردستانیش گیان لە دەستدەدەن، به شێكى زۆرى عومره‌كاران و حاجیان له كۆرستانه‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌نێژرێن.