ناوازه‌ترین پیكابی كاره‌بایی خرایه‌ بازاڕه‌وه‌

:: PM:08:03:26/11/2018 ‌

بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی توانی یه‌كێك له‌ ناوازه‌ترین پیكابه‌ كاره‌باییه‌كان دروست بكات كه‌ خاوه‌نی هێزێكی یه‌كجار زۆر و دیزاینێكی یه‌كجار ناوازه‌یه‌.

هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌كانی كۆمپانیای ریڤیان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای ریڤیانی ئه‌مه‌ریكی له‌ كارێكی نوێدا ئه‌مرۆ 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، یه‌كێك له‌ به‌هێزترین پیكابه‌ كاره‌باییه‌كانی خسته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ناوی "R1T" كه‌ له‌ڕووی بۆدییه‌وه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و دیزاینێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشیشی بۆ دانراوه‌.

ریڤیان له‌باره‌ی ئه‌م پیكابه‌ كاره‌باییه‌وه‌ ده‌ڵێت، پیكابی كاره‌بایی "R1T" یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و باشترین پیكابه‌ كاره‌باییه‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له‌ بزوێنه‌ره‌ گه‌وره‌كانی بۆ دانراوه‌ كه‌ هێزه‌كه‌ی 562 كیلۆواته‌ كه‌ ده‌گاته‌ هێزی 750 ئه‌سپ، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م پیكابه‌ كاره‌باییه‌ هێزی پاترییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ خێرایی 400 میل له‌ سه‌عاتێكدا ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 69 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

ریڤیان كۆمپانیاییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه‌ و به‌هێز كه‌ له‌ ساڵی 2009 دامه‌زراوه‌ له‌لایه‌ن "ئار جه‌ی سكارینج" له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌هۆی به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌كانی توانیویه‌تی ببێته‌ یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ خاوه‌نی زۆرترین فرۆشن له‌ ئه‌مه‌ریكادا.
















وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان