كۆمپانیای گووگڵ دوای دامه‌زراندنی نوێترین سیسته‌م بۆ مۆبایله‌كانی توانی ركابه‌ری مۆبایله‌كانی ئایفۆن بكات، كه ئه‌پڵ تا ئێسته‌یش ناتوانێت بگاته‌وه ئاستی سیسته‌مه‌كه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
bgr" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له دوو كۆمپانیای به‌ناوبانگی دنیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، بۆ ساڵی 2018 تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری گووگڵ و ئه‌پڵ كه پێكدێن له "SIRI" و "Google Assistant".
له‌و تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌بینرێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیری چه‌ندان خزمه‌تی كردووه و خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاریهێناوه و ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌یه، به‌ڵام له پێشبڕكێكه‌دا گووگڵ ئه‌سیستانت توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و زۆر به‌شێوازێكی باشتر له سیری كار بكات.
ئه‌پڵ له 14ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2011 سیسته‌مێكی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی دانا به‌ناوی "SIRI" بۆ ئاسانتر گه‌ڕان به‌ناو مۆبایل و ئینته‌رنێتدا كه سیری له ڕێی ده‌نگه‌وه كار ده‌كات و ئه‌و شته‌ی داوای ده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت به‌دوایدا.
كۆمپانیای گووگڵیش به‌هه‌مان شێوه له 18ی ئاداری 2016 دا سیسته‌مێكی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی دانا به‌ناوی "Google Assistant" كه ئه‌مه‌یش به هه‌مان شێوه‌ی "SIRI" كارده‌كات له بواری گه‌ڕاندا.