دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلی ئایفۆن ئێكس ئاڕی خسته بازاڕه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان كڕی ئه‌مه‌یش به‌هۆی نرخه گونجاوه‌كه‌ی و دیزاینه ناوازه‌كه بوو، كه ئێسته پڕ فرۆشترین به‌رهه‌می ئایفۆنه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له پر فرۆشترین به‌رهه‌می ئه‌پڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌گوێره‌ی گوته‌یه‌كی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ "گریگ جۆسویك" كه بۆ ماڵپه‌ڕی "CNTE" داوه تیدا گوتویه‌تی، "ئایفۆن ئێكس ئاڕ له‌و كاته‌ی كه خراوه‌ته بازاڕه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر كڕیویانه‌و و لای خه‌ڵك به مۆبایلێكی ناوازه ناسراوه".
ئه‌مه‌یش وای كردووه ئایفۆن ئێكس ئاڕ له دنیادا به‌شێوازێكی خێرا بڵاو بكرێته‌وه و هه‌موو وڵاته‌كان به‌م به‌رهه‌مه ئاشنابن و به‌نرخێكی گونجاو ده‌ستیان بكه‌وێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.