سوودە گرینگەکانی هەنجیر

:: PM:09:47:29/11/2018 ‌

میوەی هەنجیر یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و تەندروستەکان بۆ جەستە، چونکە پێکهاتەیەکی زۆر بەهێز و کاریگەری هەیە کە پێکدێت لە مادە خۆراکییەکان و ڤیتامینەکان کە لە جۆرەها نەخۆشی دەتپارێزن:

یەکەم - هەنجیر یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

دووەم - خەوزڕان ناهێلێت و خەوێکی ئارامت پێ دەبەخشێت.

سێیەم - گەڵای هەنجیر ئەگەری تووشبوون بە تەنگە نەفەسی کەم دەکاتەوە.

چوارەم - یارمەتی دەرە بۆ بەهێزکردنی ئاستی توانی سێکسی جەستە.

پێنجەم - مەترسی شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە کەم دەکاتەوە.

شەشەم - قەبزی ناهێڵێت و چارەسەرە بۆ سکچوون.

حەوتەم - ڕێگری لە مەترسی نەخۆشی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن دەکات.



وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان