كۆمپانیای هواوی له نوێترین به‌رهه‌میدا كار له‌سه‌ر یه‌كێك له ناوازه‌ترین و به‌هێزترین مۆبایله زیره‌كه‌كانی ده‌كات كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "ئه‌م مۆبایله هه‌مووان شۆك ده‌كات".
ماڵپه‌ڕی "
theverge" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی ئێسته ته‌نیا كاری كردووه له‌سه‌ر شاشه و كامێراكه‌ی و دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه كه له پێشانگاییه‌كی چین بۆ مۆبایل نمایشی ده‌كات.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه و هێزێكی زۆریشی بۆ داده‌نرێت كه ئه‌مه‌یش وای لێ ده‌كات به یه‌كێك له مۆبایله ناوازه‌كانی دنیا دابنرێت و خه‌ڵكانێكی زۆر داواكاریان له‌سه‌ر بێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.