له كۆتا ئه‌پده‌یتی ئاپی یوتیووبدا كۆمپانیای گووگڵ هه‌ڵستا به دانان و زیاد كردنی تایبه‌تمه‌ندی ستۆری بۆ به‌كارهێنه‌رانی كه به‌شێك له كۆمپانیاكانی دنیا ده‌ڵێن، "ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه لاسایی كردنه‌وه‌یه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای گووگڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، گووگڵ له كۆتا ئه‌پده‌یتیدا بۆ ئاپی یوتیووب له هه‌ردوو سیسته‌می "ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"دا تایبه‌تمه‌ندی ستۆری زیاد كرد كه له‌ڕێیه‌وه به‌كارهێنه‌رانی بتوانن ستۆری تایبه‌تی خۆیان له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب بڵاو بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ت بۆ بكرێته‌وه و بتوانی ستۆری له چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆتدا بڵاو بكه‌یه‌وه ده‌بێت ڕێژه‌ی "سهبسكرایبهكانت" "subscribers" زیاتر لە 10 هەزاری تێپه‌ڕاندبێت، ئه‌مه‌یش مه‌رجه بۆ دانانی ستۆری له چهناڵهكهتدا.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئنته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا و گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بووبه خاوه‌نی یوتیووب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.