مۆتۆڕۆلا له نوێترین كاری‌دا له داهاتوویه‌كی نزیكدا، یه‌كێك له مۆبایله گه‌یمه‌ره به‌هێزه‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه كه بتوانێت ركابه‌ری دنیا بكات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می مۆتۆڕۆلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كێك له مۆبایله گه‌یمه‌ره به‌هێزه‌كانی به‌ناوی "Moto G7 Play" به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه وه‌ك رای گه‌یاندووه، ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن ده‌یان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه ده‌بێت.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتویه‌تی، مۆبایله‌كه به شاشه‌یه‌كی 6.20 ئینجی دروست ده‌كرێت كه ڕوونی شاشه‌كه‌ی 4K ده‌بێت، جگه له‌وه‌یش پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی بۆ داده‌نرێت كه له‌كاتی كاركردندا خاونه‌بێته‌وه و بتوانێت هه‌موو یارییه‌كان به‌خێرایه‌كی زۆر كار پێ بكات، هه‌روه‌ها ڕامی چوار و شه‌ش گێگابایتی بۆ داده‌نرێت له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كیی 256 گێگابایته.
مۆتۆرۆلا كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین و جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.