دواى دابڕانێكى زۆر له هونهر، گۆرانیبێژى لاو دواڕۆژ هادی، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی "ڕێگای عیشق"ی بڵاو کردەوە.
گۆرانییەکە لە تێکستی هەنگاو ئازاد، و دوارۆژ هادی خۆى ئاوازەکەی داناوە، لەلایەن جێگر سەباحەوە کاری میوزیکی بۆ کراوە، ههروهها بەرهەمەکە لە ستۆدیۆى لاوژە تۆمار کراوە، لەلایەن "ڕێناس بەکر"ەوە وێنەگیراوە و بێشاد شوانی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە، گۆران ساڵح مۆنتاژی بۆ کردووە.
دوارۆژ هادی له ساڵی 1988 لەدایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کوردستان، چەند ساڵێکە لە بواری گۆرانی گوتندا کاردەکات و چەند ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی هەیە، ماوهیهك هیچ بهرههمى نوێى نهبوو.