نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م پۆلیسی خانه‌قین، ئه‌و پیاوه‌ی گرت كه شه‌وی رابردوو خێزانه‌كه‌ى خۆی كوشت و ههلَهاتبوو.
عه‌قید دیار شه‌كه‌وت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، به "وشه"ی راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له گوندی "یوسف به‌گی" سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین پیاوێك به چه‌كی كلاشینكۆف هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كووشتوو هه‌ڵهات ئه‌مڕۆ گیرا.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌و ژن و پیاوه خه‌ڵكی شاردێی سه‌عدیه‌ن و له ساڵى 2014وه ئاواره‌ی سنووری خانه‌قین بوون.
عه‌قید دیار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بكوژه‌كه پیشه‌ی كاسب بووه و هاوژینه‌كه‌شی ته‌مه‌نی 24ساڵ بووه، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی شه‌و بووه توانیه‌تی هه‌ڵبێت.
به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیس گوتى، به گوته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانیان ئه‌و خێزانه كێشه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام بكوژه‌كه ده‌ڵێ مه‌به‌ستن بووه بیترسێنم نه‌ك بیكوژم له‌كاتی ته‌قه‌كردن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی