دوێنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سروور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی كوردستان كاندید كرد.
مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی زۆرترین ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد ته‌رخان كردووه.
مه‌سروور بارزانی له ساڵی 1969 له دایكبووه، له ساڵی 1985 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بووه‌ته پێشمه‌رگه و به‌شداری شۆرشی گوڵانی كردووه، هه‌روه‌ها به‌شداری له ڕاپه‌ڕینی ئاداری ساڵی 1991 كردووه.
له ساڵی 1997 به‌كالۆریۆسی له به‌شی خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له واشنتۆن وه‌رگرتووه و له هه‌مان زانكۆ بۆ ماسته‌ر له بواری ئاشتی و چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كان خوێندوویه‌تی.
له كۆنگره‌ی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردراوه و دواتریش بوو به ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی، ساڵی 1998 بووه به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاژانسی پاراستنی كوردستان.
له ساڵی 2010 به ده‌نگی یه‌كه‌می ئه‌ندامانی گۆنگره‌ی 13ی پارتی بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه و بووه‌وه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
له ساڵی 2012یش بووه‌ته ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی 2005 ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دامه‌زراند.
دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی بۆردی ئه‌میندارانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستانه له دهۆك، به‌شدارییه‌كی كارا و كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌بوو له شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش.
رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ فراوانكردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رخستنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رۆڵێكی كارا و كاریگه‌ریی هه‌بووه.
مه‌سروور بارزانی خێزانداره و سێ كوڕ و كچێكی هه‌یه و زمانی "كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسی" ده‌زانێت.