كۆمپانیای سامسۆنگ له نوێترین كاری‌دا هه‌ڵده‌ستێت به دانانی سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G بۆ نوێتری مۆبایلی كه تا ئێسته ئاشكرای نه‌كردووه چ مۆبایلێكه و ته‌نیا نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری سامسۆنگ ده‌كات ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ چوارشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر، سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌می خۆی وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی پێشكه‌ش كرد كه ئه‌وه‌یش مۆبایلێك بوو كه به سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5G كارده‌كات.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌رهه‌مه له ساڵی 2019 به دڵنیاییه‌وه به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنه‌ران و سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5Gیشی له‌سه‌ر ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات خه‌ڵكی به‌لای به‌رهه‌مه‌كانی سامسۆنگدا بڕوات.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.