دوای هاتنی ڤێرژنی IOS 12 بۆ مۆبایله‌كان و ئایپاده‌كانی ئه‌پڵ به‌كارهێنه‌ران چه‌ند كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست بوو كه ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌پده‌یته تازه‌كه له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌پڵ چه‌ند ڕێگه چاره‌یه‌كی داناوه بۆ ئه‌م كێشانه.
ماڵپه‌ڕی "
techradar" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی IOS 12 باس كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌گه‌ڵ هاتنی IOS 12 چه‌ندان كێشه سه‌ری هه‌ڵدا به‌تایبه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و چه‌ندان كه‌س داوایان كرد ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ركرێن، له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌پڵ هه‌ستا به دیاری كردن و چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندان كێشه وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م - دابه‌زینی شه‌حن به‌شێوازێكی یه‌كجار زۆر: ئه‌م كێشه‌یه به‌شێوازێكی زۆر له ئایفۆندا ده‌بینرێت كه زۆربه‌ی كاته‌كان به‌كارهێنه‌رانی شه‌حنی مۆبایله‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر داده‌به‌زێت به‌بێ به‌كارهێنانی كه ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی بێزاركردووه.
بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه پێویسته سه‌ره‌تا هه‌ندێك وه‌ك "notification و location" دابخه، دواتر بزانی پاتری مۆبایله‌كه‌ت ڕێژه‌ی سه‌دی و به‌كارهێنان چۆنه بۆئه‌وه‌ی بزانی پێویستی به گۆڕین هه‌یه یان نا.
بۆ سه‌یر كردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له سیسته‌می IOS 12 پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه بكه‌یت، "Settings – Battery – Battery Health – Maximum Capacity" ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ی خوار %45 بوو ئه‌وا پێویستی به گۆڕین هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت كێشه‌ی نییه.
دووه‌م - دانه‌خرانی سیسته‌می هۆسپۆت "Wifi Hotspot": به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران كێشه‌ی دانه‌خرانی سیسته‌می وای‌فای هۆسپۆتیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر ئینته‌رنێتی تایبه‌تیت هه‌بێت ئه‌وا ڕێگه‌ده‌دات هاوڕێكانت ئینته‌رنێته‌كه‌ی تۆ به‌كاربێنن.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م فرمانه‌یش ئه‌وا پێویسته سیسته‌می كاركردنی مۆبایله‌كه‌ت ریستۆر بكه‌یته‌وه به‌م شێوه‌یه، "General - Reset - Reset Network Settings" به‌مه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.