دوای ئه‌وه‌ی ئه‌پڵ سێ مۆبایلی نوێی خسته بازاڕه‌وه كه به‌هێزترینن له دنیادا و هیچ كۆمپانیاییه‌ك نه‌یتوانیوه ركابه‌ری بكات، ئه‌مه وای له كۆمپانیای سامسۆنگ كرد كه بڕیاربدات ساڵی داهاتوو ڕكابه‌رییه‌كه بخاته گه‌ڕ و Galaxy S10 بخاته بازاڕه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
techradar" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاریدا له نوێترین به‌رهه‌مدا Galaxy S10 بخاته بازاڕه‌وه به نوێترین سیسته‌م كه تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م سیسته‌مه دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌پڵ نه‌توانێت ركابه‌ری له‌گه‌ڵدا بكات.
له‌گه‌ڵیدا واده‌ی كه‌وتنه بازاڕی مۆبایله‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و بڕیاری داوه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له 24ی شوباتی ساڵی 2019 مۆبایله‌كه‌ی به دنیادا بڵاو بكاته‌وه به جوانترین دیزاین و باشترین و خێراترین سیسته‌م.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه باشترین جۆری مۆبایلی ده‌بێت، هه‌روه‌ها سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5Gیشی بۆ داده‌نرێت كه ئه‌مه‌یش یه‌كجار ناوازه‌تری ده‌كات، جێگه‌ی باسیشه كه تا ئێسته كۆمپانیاكه هیچ روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێواز و دیزاینه‌كه‌ی نه‌داوه و گوتوویه‌تی ئه‌مه ده‌كرێته سوپرایز بۆ هه‌واداران، به‌ڵام چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی پیشان داوه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.