به‌زیاده‌ڕۆ ده‌چێته زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه روبه‌رێك زه‌وی كشتوكاڵی له‌نێوان شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاره‌دێی رزگاری سه‌ربه‌هه‌مان شارۆكه،به‌شێوه‌ی زیاده‌رۆ باڵه‌خانه‌ی تێدادروست ده‌كرێ بۆئه‌وه‌ی بكرێتهباڵهخانهی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌نگاوده‌نێ بۆئه‌وه‌ی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی بكاته سه‌نته‌رێكی بازرگانی،یه‌كه‌ی كارگێری شارۆكه‌ی كه‌لاریش لێپرسینه‌وه له‌و كاره نایاساییه ناكات.
كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه‌هاوكات نوێنه‌ری گه‌رمیانه له‌و ئه‌نجومه‌نه، به"وشه"ی راگه‌یاند، له‌نێوان شارۆكه‌ی كه‌لار و شاره‌دێی رزگاری له‌سه‌ر پارچه زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه به شێوه‌ی زیاده‌رۆ دروست ده‌كرێ،بۆئه‌وه‌ش به‌دواداچوونی مه‌یدانیمان بۆی كرد بۆیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵمان ئاگاداركره‌وه،ئه‌وانیش واتا كشتوكاڵی گه‌رمیان جهختیا له‌وه‌كرده‌وه كه به‌شێوه‌ی زیاده‌رۆ باڵه‌خانه لهروبورێكی كشتوكاڵی دروست ده‌كرێ.
گووتیشی، پاش ئه‌و به‌دواداچونه‌ی ئێمه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به‌شه‌كانی خۆی و قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی كه‌لاری له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه كه ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوون بكرێ بۆئه‌و بابهتهنایاساییهزیادهرۆییه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد،سه‌رباری ئاگاداركردنه‌وه‌ی قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی كه‌لار و لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌لابردنی زیاده‌رۆیی له‌لایه‌ن كشتوكاڵی ناوچه‌كه‌وه بۆماوه‌ی زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك كه‌چی تا ئێستا هیچ رێكارێك به‌رامبه‌ر به‌و كاره نایاسایه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
كه‌ریم عه‌لی،ده‌شڵێت، ئه‌و زیاده‌رۆییه زیادهرۆیه بۆسهرمهڵكی گشتی و دهشكرێته باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی زانیاری زیاتری دركاند،ئه‌و باڵهخانهنوێیه كهبهزیادهرۆ دروست ده‌كرێ پاشتر دهكرێتهبارهگای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی و باره‌گای ئێستای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی دهكرێتهسهنتهری بازرگانی.
كه‌ریم عه‌لی هێمای بۆئه‌وه‌كرد ده‌سه‌لاتدارانی ناوچه‌كه پێشتریش به زه‌وی حكومه‌ت و باڵه‌خانه‌كانه‌وه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان یاریان كردوه بۆنمونه،پێشتر باره‌گایه‌كیان له حزبی شیوعی وه‌رگرته‌وه به‌رله‌چه‌ند سالێك دواتر كردیان به باره‌گای ئاسایش و له به‌رامبه‌ردا زه‌ویه‌كیان دا به حزبی شیوعی بۆئه‌وه‌ی بیكاتهبارهگا.
دوپاتی كرده‌و،ئه‌وان وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن لارییان نیه له‌گواستنه‌وه‌ی باره‌گای مه‌ڵبه‌ند بۆهه‌ر شوێنێك به‌ڵام نه‌وه‌ك بگوازرێته‌وه بۆ زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی و باره‌گای خۆشی له‌هه‌مان كاتدا راده‌ستی حكومه‌ت نه‌كات.
"وشه" ئه‌وه‌ی ورواژاد له‌حاڵه‌تی لێنه‌پرسینه‌وه‌ی قایمقام و لیژنه‌ی لابردنی زیاده‌رۆی چی رێگه‌یه‌كی تردهگرنهبهر،كه‌ریم عه‌لی،هێمای بۆئه‌وه‌كرد ،پاشتریش له رۆژانی داهاتوودا نوسراوه‌كه‌ی كشتوكاڵ به‌ده‌ستی خۆم دهیبمهلای قایمفام ئه‌گه‌ر قایمقام هه‌ربێ ده‌نگ بوو ئه‌وا داواكاری گشتی لێ ئاگاداردهكهمهوه.
"وشه" بۆبه‌دواداچوونی زیاتر،په‌یوه‌ندی به خاتوو(شادی حوسێن) به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانه‌وه كرد،ئه‌ویش هێنده‌ی گووت،ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه‌كاری بۆده‌كرێ بۆدروستكردنی باڵهخانهلهسهر زه‌وی كشتوكاڵی هه‌نگاوێكی نایاسایه بۆیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌لارمان ئاگاداركردۆته‌وه رێكای یاسای بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌وكاره نا یاسایه.
غه‌ریب مه‌ولود، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌لار بۆ "وشه" ئاشكرایكرد ، له‌سه‌ره‌تای گرتنه‌به‌ری یه‌كه‌م هه‌نگاوی دروستكردنی ئه‌و باڵهخانهزیادهرۆیه وه‌ك كشتوكاڵی كه‌لار زانیاریمان نهبووكهدهكرێتهبارهگای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،بۆیه نوسراومان ئاراسته‌ی قایمقامیه‌تی كه‌لار كردوه به پێی یاسا و رێنمایه‌كان رێكاری یاسای بگرێته‌به‌ر و ده‌ست به رێكاره یاسایه‌كانی خۆی بكات بۆ به‌رگرتن له‌و زیادهرۆیه.
به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌لاریش هاوشێوه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسی له‌وه‌كرد،زیادهرۆیهكه نهروخێنراوه ماوه.
ئه‌گه‌رچی پاش به‌دواداچونه‌كانی "وشه" ده‌ركه‌وت كه له‌رێگه‌ی كشتوكاڵی ناوچه‌كه‌و ئه‌نجومه‌نی سلێمانیه‌وه ئاگاداركردنه‌وه‌ی قایمقامی شارۆكه‌ی كه‌لار (شه‌هاب ئه‌حمه‌د ) له‌و زیادهرۆیه ئاگادار كراوه‌ته‌وه ،به‌ڵام پاش په‌یوه‌ندی نێرده‌ی "وشه" له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی قایمقام له‌سه‌ر زیاده‌رۆی كردن بۆسه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی،قایمقامی كه‌لار كه له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه هێنده‌ی گووت كه بێ ئاگایه له‌و بابه‌ته.
لای خۆشیه‌وه، سه‌یوان شه‌هید خه‌لیل، به‌رپرسی نوسینگه‌ی سامان گه‌رمیانی ، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه به‌پێی گرێبه‌ستێك ئه‌و باڵه‌خانه‌مان گرتووه و ده‌چینه ناوی پاش ته‌واو بوونی ،ئه‌و ماوه‌ش كهدهچینهناوی تێیدا ده‌مینێنه‌وه تابارهگایهكی تربۆخۆمان دروست ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ، بڕیارێك هه‌یه باره‌گای ئێستای مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكرێته سه‌نته‌رێكی بازرگانی ،بۆئه‌وه‌ش چاوه‌رێی ئیداره‌ی گشتی خۆمانین بزانین چیمان بۆده‌كات ، چونكه ئه‌و باره‌گایه موڵكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه،تاپۆمان كردوه چونكه پێشتر موڵكی حزبی به‌عسی رووخا‌و بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه‌شوێنی باره‌گای مه‌ڵبه‌ند كرا به سه‌نته‌ری بازرگانی داهاتی بۆ یه‌كێتی نیشتمانی ده‌بێ چونكه پێشتر باره‌گای به‌عس بووه نه‌ك حكومی.