له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، دوای دوو تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی دوا شاجوانی كوردستاندا، ئه‌مساڵ شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 دێته هه‌ڵبژاردن.
ساڵی 2012 بۆ یه‌كه‌م جار له كوردستان "شێنێ ئاكۆ" به شاجوانی كوردستان هاته هه‌ڵبژاردن، دواتر له ساڵی 2013 "فێنك محه‌مه‌د" به شاجوان دیاری كرد، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی داعش و ته‌نگژه‌ی دارایی و خراپبوونی دۆخی هه‌رێمی كوردستان، ساڵه‌كانی 2014 و 2015 هیچ شاجوانێك دیاری نه‌كران.
له ساڵی 2016 به سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی كۆمپانیای بابیلۆن، شاجوانی كوردستان بۆ ئه‌و ساڵه هاته هه‌ڵبژاردن، كه "ژالیا سیروان" بوو، دواتر دووباره دۆخی هه‌رێم ڕووی له خراپبوون كرده‌وه و له ساڵی 2017 هیچ شاجوانێك دیاری نه‌كرا.
ئه‌مساڵ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی چواره‌می كوردستان ئه‌نجام دراوه، به‌منزیكانه له ڕێوڕه‌سمێكدا شاجوانێك بۆ كوردستان دێته هه‌ڵبژاردن و ده‌بێته خاوه‌نی ناسناوه‌كه.
پاڵێوراوه‌كانی ئه‌مساڵ له 14 كچ پێكهاتوون، كه ناویان بوشرا، نۆڤین، ڕۆمیا، هودا، ڕه‌یان، سه‌نا، سوزانا، مونا، میریان، ئاسیا، لولو، لالی، كارێز و ئیمانه.
شایانی باسه، كه‌سی به‌شدار ده‌بێ كورد بێت و نابێ هاوسه‌رگیریی كردبێ، ڕووخسار و جه‌سته‌ی گونجاو بێت و ئاماده‌بێت كاری مۆدێل و خێرخوازی ئه‌نجام بدات، نابێت وێنه‌ی ڕووت و خراپی هه‌بێت و كاریگه‌ری بكاته سه‌ر نازناوه‌كه‌ی.