فیلمی كوردی "سه‌گی برسی" له سیناریۆ و ده‌رهێنانی ڕاژان عه‌زیز، له نوێترین به‌شداریدا له فێستیڤاڵه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، به‌شداریی فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دای كرد.
ئه‌مڕۆ دوای ڕێزگرتن له فیلمه‌كه‌ی سیناریست و ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه ڕاژان عه‌زیز به ''وشه''ی راگه‌یاند: فیلمی سه‌گی برسی له نوێترین به‌شداریكردن و نمایشكردنیدا، له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی نیو برانسویك له كه‌نه‌دا وه‌رگیرا و دوای كێبه‌ركێی له‌گه‌ڵ فیلمه به‌شداره‌كان، ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی پێ به‌خشرا و ڕێزی لێ نرا.
پێشتریش له فێستیڤاڵێكدا به‌شداری كردووه، كه ئه‌ویش خولی پێنجه‌می خه‌ڵاتی ته‌هارقای سینه‌مایی و جیهانیی له دوورگه‌ی سواكن له‌سه‌ر ده‌ریای سوور به به‌شداری فیلمی سینه‌ماكارانی 32 وڵات ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و خه‌ڵاته یه‌كێكه له ئیڤێنته سینه‌ماییه گه‌وره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ساڵانه به به‌شداری فیلمی سینه‌ماكارانی جیهانی ساز ده‌كرێت و خه‌ڵاتی ته‌هارقا ده‌به‌خشرێت به‌فیلمه سه‌ركه‌وتووه‌كان. ته‌هارقا پێنجه‌مین پاشای بیست و پێنجه‌مین خێزانی فیرعه‌ونه‌كان بووه و له ساڵی 670ی پێش زاین پادشای میسر بووه .
ڕاژان گوتی، ئه‌و فیلمه له وێنه‌گرتنی فه‌لاح حه‌سه‌نه و مۆنتاجی ژێ كامیله، هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س و سۆنیا ئاوات و رووناك دڵپاك و شانیار به‌ختیار و میران شێرزاد به‌شدارن تێیدا، سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن كاری ده‌نگ و هه‌ڵۆ غه‌ریب موزیكی بۆ كردووه. له به‌رهه‌مهێنانی خۆمه و مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ستۆی Zak Filmه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانی