ئه‌حلام موسته‌غانمی ژنه نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی عه‌ره‌ب، ئه‌مساڵ شاری به‌یرووتی بۆ یه‌كه‌م واژوو له‌سه‌ر كتێبه نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد كه ماوه‌یه‌كه هه‌وادارانی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
دوای دابڕانێكی پێنج ساڵیی، جارێكی تر ئه‌حلام موسته‌غانمی كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی به په‌رتووكێك به ناونیشانی "شهیاً كفراق" ده‌وڵه‌مه‌ند كرد كه بریتییه له ڕۆمانێك و ده‌چێته سه‌ر زنجیره‌ی ڕۆمانه‌كانی پێشكه‌شی كردوون.
ئه‌حلام به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی جه‌زائیره و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و پڕفرۆش‌ترین كتێبن له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو نیشتمانی عه‌ره‌بی به‌پێی گۆڤاری فۆربێسی ئه‌مه‌ریكی، هه‌روه‌ها هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی بۆ زیاتر له 20 زمانی جیهانی هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان و زمانی كوردیش یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ی به‌شێكی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ری و ئێسته‌یس پشكۆ نه‌جمه‌دین شاعیر و نووسه‌ر خه‌ریكی وه‌رگێڕانی چه‌ند به‌رهه‌مێكێتی. كتێبی "نسیان. كۆم" تا ئێسته زۆرترین چاپی كراوه‌ته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی، كتێبه نوێیه‌كه‌ی له پێشانگه‌ی شاریقه له شاری به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان واژوو بكات و له ئێسته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی خۆیان بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه ئاماده كردووه.
"شهیاً كفراق" به‌چێژه وه‌ك جیابوونه‌وه، باسی چیرۆكی پیاوێكه دوای ئه‌وه‌ی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه، ئیتر هیچ متمانه‌یه‌كی به خۆشه‌ویستی نامێنێ. پیاوێكی ئاڵۆزه و دواجار ڕێیه‌ك بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌حلام موسته‌غانمی، به‌وه ناسراوه كه شاعیر و نووسه‌ری داكۆكیكاری مافی ژنانه و به پاشای ژنان ناو ده‌برێ. نزار قه‌بانی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌و گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر خوا به ژنی منی دروست بكردایه، حه‌زم ده‌كرد وه‌ك ئه‌حلام بوومایه، ده‌شزانم ئه‌گه‌ر خوا ئه‌وی به پیاو دروست بكردایه، كتومت ده‌بووه من. له ڕۆمانی "ذاكره الجسد" كه موسته‌غانمی نووسیویه‌تی، نزار ده‌ڵێ: كاتێك خوێندمه‌وه، وا مده‌زانی خۆم نووسیومه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێم بڵێ، ده‌ته‌وێ ناوی تۆ له‌سه‌ر چ كتێبێك هه‌بێ، ده‌ڵێم ئه‌م ڕۆمانه.