كاڤانی دەگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی

:: AM:10:54:06/12/2018 ‌

ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرگوایی بڕیاریداوە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ریزی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی جێبێڵێ و دووبارە بگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی ناپۆلی ئیتاڵی.

رۆژنامەی (لیكیپ)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد: كاڤانی بڕیاریداوە بگەڕێتەوە یانەی ناپۆلی بەهۆی ئەوەی هاوڕێیەتی زۆری لەو یانەیە ماوە دوای ئەوەی لە ساڵی 2013 یانەكەی جێهێشت.

ئۆریلۆ دی لۆرێنتس سەرۆكی یانەی ناپۆلی مانگی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندبوو كە لاری نییە لە گەڕانەوەی دووبارەی كاڤانی، بەڵام بەو مەرجەی رازی بێت مووچەی ساڵانەكەی كەم بكرێتەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە كاڤانی لەگەڵ هەردوو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و كیلیان مباپێی فڕەنسی هەڵی نەكردووە لەبەر ئەمە بڕیاری رۆیشتنی داوە.

كاڤانی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا تا ئێستا 14 یاریی ئەنجامداوە و 10 گۆڵی تۆمار كردووە لەگەڵ دروستكردنی 4 گۆڵی تر.

كاڤانی لە 2013 یانەی ناپۆلی جێهێشت و بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە كرد.

كاڤانی لە ماوەی 5 ساڵی یاریكردنی لە ریزی یانەی پاریس سان جێرمان توانیویەتی 19 ناسناو بەدەستبێنێ، بەڵام لەگەڵ یانەی ناپۆلی تەنیا یەك ناسناوی بردبووەوە ئەویش جامی ئیتاڵیا بوو لە وەرزی 2011-2012.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م