ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كه‌نه‌دا میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌كات، كه هارجێت ساجان وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا و جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا تێیدا به‌شدار ده‌بن.
بیرن فۆرلونج سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری به‌رگری
كه‌نه‌دا ڕای گه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كه 13 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێ، له ئۆتاوا ئه‌نجام ده‌درێن و تاوتوێ گفتوگۆ و بڕیاره‌كانی پێشوو له كۆبوونه‌وه‌ی حوزه‌یران/یۆنیۆ له برۆكسل ده‌كرێ، هاوكات هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كرێنه‌وه، بۆ به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕشه‌كانی داعش، دوا پێشووه‌چوونه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و ئه‌ركه گرنگه‌كانی داهاتوو تاوتوێ ده‌كرێن.
كه‌نه‌دا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش 850 سه‌ربازی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌شێكی فه‌رمانده‌كانی هێزه تایبه‌ته‌كانی كه‌نه‌داش له عێراق مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاری پێشكه‌ش به هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌نه‌دا به‌شداری له ئۆپراسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی له سووریا نه‌كردووه و ئاماده‌یش نییه به‌شداری بكات.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی داعش له 2014 به سه‌رپه‌رشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێكهێنرا و 62 وڵاتی دنیا تێیدا ئه‌ندامن، به چه‌ك و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ و مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی، كۆمه‌كی مرۆیی و ده‌رمان و خۆراك بۆ ئاواره‌كان به‌شداری هاوپه‌یمانییه‌كه‌ن.