له شاری سلێمانی، عه‌دنان كه‌ریم هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی تری كورد له پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریدا به‌یه‌كه‌وه چه‌ندان تابلۆیان نه‌خشاند، دواتر پڕۆژه‌كه‌یان هێنایه هه‌ولێر و بۆ دهۆكیشی ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ دوای نمایشكردنی پڕۆژه‌كه‌یان هونه‌رمه‌ندی به‌شداری ئه‌و پڕۆژه‌یه دكتۆر رێبوار سه‌عید به "وشه"ی راگه‌یاند: ئێسته له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد عه‌دنان كه‌ریم به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵساوین به‌ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری هاوبه‌ش پێكهاتووه له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت له‌ژێر ناوی "شه‌به‌نگێك له نه‌غمه و شیعر و ڕه‌نگ"، دوای سلێمانی یه‌كه‌م نمایشی له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو هه‌ردووكیشمان تێیدا ئاماده بووین.
به‌گوته‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، ئه‌و پڕۆژه‌یه پێكهاتووه له 30 تابلۆی هونه‌ری كه به‌یه‌كه‌وه ئاماده‌یان كردووه و كۆنسێپتی پڕۆژه‌كه‌ش له‌سه‌ر تێمای هه‌وره. هه‌ور وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سیمبۆلیك ده‌بن به‌سروشت، هه‌ریه‌ك له تابلۆكان دوو ئه‌زموون، دوو دید، دوو تێڕوانین، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی یه‌ك مه‌به‌ست دوو كاره‌كته‌ری جیاواز، بۆ كۆكردنه‌وه‌یان له‌ناو خوڵقاندنه‌وه‌ی كه‌سی سێیه‌م دوو ڕه‌نگی جیاواز، یه‌كگرتنه‌وه‌ی تۆنه‌كان له‌ناو یه‌ك رووخساری هاوبه‌ش تێكه‌ڵكردنی دوو ئه‌زموونی هێڵ، هه‌روه‌ها دوای كۆتاهاتنی هێڵی یه‌كه‌م هێڵی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، دوو ئاسۆی جیاواز به‌ڵام كۆكردنه‌وه‌یان له‌ناو ئاسۆیه‌كی به‌رفراوان .
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو كۆی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستا سالار سه‌عیده‌وه، به‌رهه‌مه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیجتاڵی له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه، فۆرمی تابلۆكان له‌سه‌ر سته‌یج نمایش ده‌كرێن و كۆی پڕۆژه‌كه ئه‌زموونێكی هونه‌ری شێوه‌كارییه به‌تێكه‌ڵكردنی ڕه‌گه‌زه‌كانی هونه‌ر .
پاش ساڵێك له كاركردن، ئێسته ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌كۆتا هاتووه كه پێكهاتووه له ڕه‌نگ و شیعر و گۆرانی و له یادی 50 ساڵه‌ی زانكۆی سلێمانی پێشكه‌ش كرا و ئه‌مڕۆش له هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ نمایش كرا و دواتریش له دهۆك ده‌بێت.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی