به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی زیانه‌كانی تیرۆر بۆ ساڵی 2018 له دنیا عێراق دووه‌م زیانمه‌ندترین وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان له دوای ئه‌فغانستانه‌وه، كه زۆرترین زیانی ئابووری به‌هۆی كرده تیرۆریستییه‌كانه‌وه به‌ركه‌وتووه.
ڕۆژنامه‌ی "
ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانی ڕاپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ئه‌فغانستان له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م و دوای ئه‌میش عێراق دێ كه زۆرترین زیانیان به‌هۆی تیرۆره‌وه به‌ركه‌وتووه، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوویش به‌رده‌وام تیرۆر و توندوتیژی له ئه‌فغانستان ڕووی له زیادبوون كردووه.
له‌باره‌ی عێراقه‌وه له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، تێچووی ئابووری جه‌نگی تیرۆر له عێراق زۆر زیادی كردووه و ڕێژه‌ی 10.8%ی داهاتی وڵات بۆ پرسی ته‌ناهی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ته‌رخان ده‌كرێت. له دوای عێراقیش، سووریا ڕیزبه‌ندی سێیه‌م وڵاتی گرتووه، كه به ڕێژه‌ی 5.8% ئابووری و داهاتی وڵاته‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌بێ، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه به‌هۆی كرده تیرۆریستییه‌كانه‌وه ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانی ئه‌و وڵاتانه به ته‌واوی هه‌ڵته‌كاوه و پێویستی به چه‌ندان ملیار دۆلار هه‌یه بۆ دووباره بووژانه‌وه‌یان.
له كۆی 94 وڵات كه كاریگه‌ری تیرۆریان به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ریتانیا له ڕیزبه‌ندییه‌كه هاتووه‌ته پێشه‌وه له‌گه‌ڵ 45 وڵاتی تر، هه‌ریه‌ك له ئه‌فغانستان و عێراق و سووریا و سۆماڵ و یه‌مه‌نیش ڕیزبه‌ندی پێنج زیانمه‌ندترین وڵاتن، كه به‌هۆی تیرۆره‌وه ئابووری و ژێرخانی وڵاته‌كان داته‌پیون.